به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له راگه‌یێنراوێکدا که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییدا سێرگی لاڤرۆڤ و جه‌واد زه‌ریف بیروڕایان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێن له باره‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان، ئاڵوگۆڕ کردوووه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه لاڤرۆڤ و زه‌ریف به‌رده‌وامن له راوێژکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی که بڕیاره له سۆچی ئه‌نجام بدرێت و هاوکات دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سووریایان تاوتوێ کردوووه.
پیش‌تر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشکرای کردبوو نزیکه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ که‌س له کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریادا به‌شداریی ده‌که‌ن که له سۆچی ساز ده‌کرێت.
له ڕاگه‌یێنراوێکی هاوبه‌شدا هه‌ر یه‌ک له تورکیا، ئێران و ڕووسیاوه، پشتیوانیی خۆیان بۆ کۆنگره‌که ده‌ربڕی بوو که بڕیاره له نێوان ڕژێمی ئه‌سه‌د و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆندا به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment