١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٣:٤٢
لاڤرۆڤ و زه‌ریف تاوتوێی دۆخی سووریایان کرد

به‌شی ئێران/کوردی- به‌ر له‌ کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی که‌ بڕیاره‌ له‌ سۆچی به‌ڕێوه‌ بچێت، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف تاوتوێی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سووریایان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یێنراوێکدا که‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه ‌کراوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییدا سێرگی لاڤرۆڤ و جه‌واد زه‌ریف بیروڕایان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێن له ‌باره‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سووریا له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره‌ ٢٢٥٤ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان، ئاڵوگۆڕ کردوووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ لاڤرۆڤ و زه‌ریف به‌رده‌وامن له‌ راوێژکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی که‌ بڕیاره‌ له‌ سۆچی ئه‌نجام بدرێت و هاوکات دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سووریایان تاوتوێ کردوووه‌.

پیشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشکرای کردبوو نزیکه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ که‌س له‌ کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریادا به‌شداریی ده‌که‌ن که‌ له‌ سۆچی ساز ده‌کرێت.

له‌ ڕاگه‌یێنراوێکی هاوبه‌شدا هه‌ر یه‌ک له‌ تورکیا، ئێران و ڕووسیاوه‌، پشتیوانیی خۆیان بۆ کۆنگره‌که‌ ده‌ربڕی بوو که‌ بڕیاره‌ له ‌نێوان ڕژێمی ئه‌سه‌د و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆندا به‌ڕێوه ‌بچێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10420

Your Comment

You are replying to: .
captcha