یونسکۆ ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو ده‌خاته‌ لیستی شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌کان

به‌شی فەرهەنگ و هونەر- چه‌ند ساڵێکه‌ بڕیاری تۆمار کردنی ئه‌شکه‌وتی مێژووییی که‌ره‌فتوو وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی له‌لایه‌ن یونسکۆوه‌ ده‌رکراوه‌ به‌ڵام بڕیاره‌که‌ جێبه‌جێ نه‌کراوه‌. ئه‌و ئه‌شکه‌وته‌ 79 ساڵه‌ له‌ ڕیزی ئاسه‌واره‌ نیشتمانییه‌کانی ئێران تۆمار کراوه‌ به‌ڵام هه‌نگاوی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی توانا گه‌شتیارییه‌کان و پاراستنی نه‌دراوه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ره‌فتوو ده‌که‌وێته‌ نێوان شاره‌کانی دیوانده‌ره‌ و سه‌قز که‌ ئه‌شکه‌وتێکی 4 نهۆمییه‌ که‌ به‌رده‌ داتاشراوه‌کانی نێوی به‌ڵگه‌ی بوونی ئه‌شکه‌وته‌که‌یه‌ پێش سه‌رده‌می مێژوو.

ئه‌شکه‌وتی چه‌ند نهۆمی و به‌ده‌ست هه‌ڵکه‌نراوی که‌ره‌فتوو له‌ 70 کیلۆمه‌تریی باکووری شاری دیوانده‌ره‌ له‌ پارێزگای سنه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی نێوان دیوانده‌ره‌ بۆ سه‌قز هه‌ڵکه‌وتوووه‌. ئه‌شکه‌وتێکی چوار نهۆمییه‌ که‌ دوو به‌شی سروشتی و به‌ده‌ست هه‌ڵکه‌نراو له‌خۆ ده‌گرێت.

به‌شی پێشه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که‌ جێگای نیشته‌جێ بوونی مرۆڤ بوووه‌ و مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. 4 نهۆم، 7 ژوور و 9 داڵان له‌خۆ ده‌گرێت. درێژیی یه‌کێک له‌ داڵانه‌کانی 750 مه‌تره‌ .

یه‌کێک له‌ ژووره‌کانی نهۆمی سێیه‌م به‌ ماڵی هه‌راکلۆس ئیلاهه‌ی یۆنانی ناو براوه‌ و به‌ ڕێنووسی یۆنانی له‌سه‌ری ئه‌م نووسراوه‌ هه‌ڵکه‌نراوه: "ئه‌مه‌ ماڵی هه‌راکلۆسه‌ هیچ خراپه‌یێکک نه‌یێته‌ نێو ئه‌م ماڵه‌وه‌."

دۆزرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک به‌ردی داتاشراوی ده‌ستی مرۆڤیش ده‌ریده‌خات که‌ له‌ سه‌رده‌مانی پێش مێژووش مرۆڤ ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌ی به‌ کار هێناوه‌.

ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو، قه‌ڵای زیویه‌ی سه‌قز و ته‌ختی سڵێمانی تیکاب له‌ پارێزگا‌ی ورمێ پێکه‌وه‌ سێگۆشه‌یێکی گرینگی ئاسه‌واره‌ کۆنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکدێنن و ئه‌گه‌ر که‌ره‌فتووش وه‌ک پێویست ئاوڕی لێ بدرێته‌وه‌ ده‌توانێ ببێته‌ جه‌مسه‌رێکی گرینگی ڕاکێشانی گه‌شتیار و هۆگرانی شوێنه‌واره‌ مێژوویییه‌کان.

ئه‌شکه‌وته‌که‌ له‌ ساڵی 1939ه‌وه‌ له‌ ڕیزی شوێنه‌واره‌ نیشتمانییه‌کانی ئێراندا تۆمار کراوه‌ به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستاش له‌ نۆره‌ و له‌ چاوه‌ڕوانیدایه‌ بۆ تۆمار کردنی له‌ یۆنسکۆ وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی.

تۆمار کردنی ناوی مه‌ریوان له‌ یۆنسکۆ وه‌ک شاری جیهانیی کڵاش هیوای که‌ره‌فتووشی بۆ تۆمار کردنی جیهانی بووژاندووه‌ته‌وه‌. تۆمار کردنی جیهانیی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو ده‌توانێ کاریگه‌ر بێت له‌ گه‌شه‌کردنی گه‌شتیاری له‌ ناوچه‌که‌ و له‌گه‌ڵ پتانسییه‌له‌کانی دیکه‌ی پارێزگای سنه‌ له‌ بواری شوێنه‌ گه‌شتیاری و میژوویی و سروشتییه‌کان هه‌نگاوێک ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ی زیاتری پارێزگا‌که‌ش.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10413

Your Comment

You are replying to: .
captcha