بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل حسێن لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە باس لەوە دەکات کە بەغدا پێداگرە لەسەر ئەوەی پرۆژەیاسای بووجەی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق پەسەند بکرێت کە تێیدا بەشی هەرێمی کوردستان لە سەتا ١٧ەوە بۆ سەتا ١٢ دابەزیوە و دەشڵێت: ئەمەش بابەتێکی نوێ بۆ ناکۆکییە و دەبێتە سەرباری هەموو ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
جەختیشی لەوە کردەوە لە ئێستادا بەغدا و هەولێر لە سەروبەندی گفتوگۆدان و هەندێک لێک نزیک بوونەتەوە بەڵام مژاری بووجەی ٢٠١٨ و پشکی هەرێمی کوردستان دیسانەوە ناکۆکییەکانیان دەگەشێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment