6 بەرهەمی کوردستان لە سی و شەشەمین میهرەجانی نێوەنەتەوەیی فەجر

بەشی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی هونەرە نمایشییەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: 6 بەرهەم لە پارێزگای کوردستانەوە لە سی و شەشەمین میهرەجانی نێوەنەتەوەیی فەجردا کە 28ی بەفرانبار تا 9ی ڕێبەندان لە تاران بەڕێوە دەچێت پیشان دەدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوبەید ڕوستەمی وتیشی: ناوەندی بڕیاردانی سی و شەشەمین میهرەجانی فەجر 11 بەرهەمی وەکوو بەرهەمی هەڵبژێردراو لە میهرەجانی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان ناساندووە کە چوار بەرهەمیان هی هونەرمەندانی بەشی شانۆی کوردستانە.

ناوبراو ئاماژەی دا بە ئەو بەرهەمانەی کە گەیشتوونەتە بەشی کۆتایی میهرەجانی شانۆی فەجر و زیادی کرد: نمایشی «دواهەمین سنوورەکانی کارکردن» بە دەرهێنەریی سۆران حوسەینی، «پەیکەرێک بۆ شارێک» بە دەرهێنەریی موختار محەمەدی و «عەدل ژانی هەیە» بە دەرهێنەریی عوبەید ڕوستەمەی هەڵبژێردراوی بەشی پشتی سەحنەی شانۆی سەر شەقامی مەریوان و نمایشی «ئاوێنەی ژین» بە دەرێنەریی فارووق حەسەن پوور هەڵبژێردراوی بەشەکانی ئایینیی شانۆی سەر شەقانی مەریوانن کە لە سی و شەشەمین میهرەجانی شانۆی فەجردا بەشدار دەبن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10377

Your Comment

You are replying to: .
captcha