بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولقادر محەمەد لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیای وتوووە: لەو سەردانەدا شاندی کورد بە مەبستی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ حەیدەر عەبادی دیداری کردوووە.
ناوبراو زیادی کردوووە: ڕاستە ئەو شاندە داوای خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مافی هەرێمی کوردستانیان کردوووە بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە بە فەرمی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق بەڵێنیان پێدرابێت.
محەمەد جەختیشی کردوە لە میانی نێوەندگیری کردنەکەی شاندی کورد لە نێوان هەرێم و بەغدا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی ئەنجام نەدراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment