رێژه‌ی داواکاریی مۆڵه‌تی چالاکیی کانزاکان له‌ پارێزگای کوردستان 63% زیادی کردوووه‌

به‌شی ئێران/کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مساڵ داواکاری بۆ هه‌ڵێنجان و به‌کارهێنانی کانزاکان له‌ پارێزگای کوردستان به‌ رێژه‌ی 63% له‌ چاو ساڵی پار زیادی کردوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ وته‌ی په‌یمان باباپیری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان، ئه‌مساڵ له‌و پارێزگایه‌ 832 داواکاری بۆ هه‌ڵێنجان و به‌کارهێنانی کانزاکان به‌رز کراوه‌ته‌وه‌ که‌ تا وه‌کوو ئێستا 38یان په‌سند کراون.

باباپیری ده‌ڵێت: بۆ پاراستنی دارستانه‌کان و له‌وه‌ڕگه‌کان، هه‌رچه‌شنه‌ چالاکییێک له‌ کانزاکان له‌و ناوچانه‌دا قه‌ده‌خه‌ کراوه‌. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ کاری کانزایی له‌ ناوچه‌ دارستانییه‌کان و له‌وه‌ڕگه‌ پله‌ یه‌که‌کان، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ری لافاو و قه‌یرانه‌ سرووشتی و ژینگه‌ییه‌کانی دیکه‌ن، به‌ هه‌ستیارییێکی زیاتره‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێت.

له‌ پارێزگای کوردستاندا به‌ گشتی 387 مۆڵه‌تی هه‌ڵێنجانی کانزا ده‌ر کراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 137 یه‌که‌یان چالاکن، 243 یه‌که‌ ناچالاکن و 10 یه‌که‌ش خه‌ریکی ئاماده‌کارین بۆ ده‌ستپێکردنی چالاکییه‌کانیان.

پاشکه‌وتی کانه‌کانی پارێزگای کوردستان به‌گشتی 614 ملیۆن تۆنه‌ و له‌ کۆی 48 هه‌زار ملیۆن تۆن و پاشه‌که‌وتی کانه‌کانی ئێران پشکی پارێزگای کوردستان 1.2%ه‌.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10360

Your Comment

You are replying to: .
captcha