به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له وتارێكدا له كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی دادپه‌روه‌ی رای‌گه‌یاند: "به بیرتان ده‌هێنمه‌وه كه ئه‌م كۆنگره‌یه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا رێكخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێكاره یاسایییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا بتوانین مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، له 48 كاتژمێردا هاوپه‌یمانی بتوانێت كۆنگره‌یێكی وه‌ها بكات، ئه‌م هاوپه‌یمانییه بکه‌وێته خۆ و خۆساز بده‌ین، ده‌توانین ببینه پشت و په‌نای خه‌ڵكی كوردستان و ئاواته‌كانی له عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری و حكومڕانی باش به‌دی بهێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌م قه‌یرانه دژواره كه به‌رۆكی نیشتمانه‌كه‌مانی گرتۆ‌ته‌وه، ئه‌نجامی كاری نه‌خشه‌ڕێژكراوی كۆمه‌ڵێک ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه كه سه‌ره‌ڕای شكسته گه‌وره و به‌رده‌وامه‌كانیان وێڕای نابوتبوونیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و نه‌مانی متمانه‌ی هاووڵاتییان پێیان كه‌چی ئێستاش به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی حزبی و به‌رده‌وامن و له برابه‌ش كردنی داهات و ده‌رامه‌تی ئه‌م نیشتمانه و له‌سه‌ر كۆمپانیای هاوبه‌ش و پاوه‌ن كردنی ده‌سه‌ڵات و درێژه‌دان به مه‌ینه‌تی ئه‌م گه‌له. ته‌كبیری ئێمه‌ش هه‌موومان هاوپه‌یمانی بوو، نه‌ک حزبێكی ته‌قلیدی، چونكه بڕوامان وایه، ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه ئاڵۆز و سه‌خته، چاره‌ی ئه‌م باره سه‌خته به تاكه كه‌س و تاكه حزب و تاكه ناوچه جێبه‌جێ ناكرێت".
به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌م حكومڕانییه شكستخواردوووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ناتوانێت چاره‌كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و لانی كه‌می خزمه‌تگوزاریی بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتداران له بری كۆتایی هێنان به مۆدێلی شكستخواردوووی حزب حزبێنه و خزم زمێنه، قه‌یران به قه‌یران ده‌سپێرن. هه‌ڵه به‌هه‌ڵه تێده‌په‌ڕێنن و خه‌ڵكی له گێژاویی قه‌یران و برسێتی چه‌واشه و سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ن. ئێستاش به‌داخه‌وه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ناوخۆ له ئارادایه، كوردستان به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره‌تری له‌ت‌بوون و دابه‌ش‌بوون ده‌به‌ن. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه كاری ئێمه له هاوپه‌یمانی و هێزه چاكسازییخوازه‌كان سه‌ختتر ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت هاودیدانی خۆشه‌ویست، هاووڵاتییانی كوردستان، ناكرێت لێگه‌ڕێین هه‌ر وا ئه‌م نیشتمانه مه‌حكوومی سیاسیه‌تی هه‌ڵه و چه‌وتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ‌باكه بێت".
ڕاشی‌گه‌یاند: "واقع پێمان ده‌ڵێت عێراق پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یێكی سه‌رتاسه‌ری سیاسیی و ئابووریی و گشتگیر هه‌یه كه بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی حكومڕانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی بكات و پێشبڕكێی ئابووری و هه‌ماهه‌نگیی ئابوری و خۆشگوزه‌رانیی گشت ناوچه‌كان بكاته ئه‌ڵته‌رناتیڤ و به‌دیلی پێكدادان و ململانێی سیاسی، هه‌روه‌ها بیكاته بنه‌مای گشتی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی عێراق".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment