خانمە لێهاتووەکان بۆ پۆستی بەڕێوەبەرایەتی بناسێندرێن

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ژنان و بنەماڵەی ئیدارەی پارێزگای کوردستان ڕای‌گەیاند: نوێنەری ئەو خانمانەی لە ئیدراەکاندا لەسەر کارن دەبێت هەوڵ بدات بۆ ناساندنی خانمە لێهاتووەکان بۆ بە دەستەوە گرتنی پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا ئاژیر لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکارانی کاروباری ژنانی کارمەند لە پارێزگای کوردستاندا وتی: بە گوێرەی پەسەند کراوی ئەنجومەنی باڵای ئیداریی وڵات 30% بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاریی وڵات دەبێت لە نێو خانماندا هەڵبژێردرێن.

ناوبراو وتیشی: ئەنجومەنی گەشەی سەلامەت لە ئیدراەکانی پارێزگادا پێکهاتووە و ئەو ئەنجومەنە یاری دەدات بە سەلامەتیی خانمانی کارمەند لە ئیدراەکاندا.

لەیلا ئاژیر ژیادی کرد: ڕۆڵی خانمان وەکوو نیوەی حەشیمەتی کۆمەڵگا و بەڕێوەبەرانی خانووەکان لە ڕێگری کردن لە قاچاخی کەل و پەلدا زۆر گرینگە، ئەوەش لە ڕێگای بەکار هێنانی کەل و پەلی ئێرانییەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10343

Your Comment

You are replying to: .
captcha