گوشاری خه‌ڵکی کوردستان بووه‌ هۆی مل‌دانی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ مه‌رجه‌کانی به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌سه‌ن سالم له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: گوشاری خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رجه‌کانی به‌غدا بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ن نه‌رمی بنوێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: خۆپیشاندانی خه‌ڵکی کوردستان پشکێکی گرینگی بوو له‌ ناچار کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ قبووڵ کردنی مه‌رجه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن.

سالم ده‌شڵێت: هه‌ڵوێستی هه‌ولێر پاش بێ‌ئه‌نجام بوونی ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ -که‌ دژایه‌تیی گشتپرسیان کردبوو- و هه‌روه‌ها قه‌یرانی نێوخۆ و خۆپیشاندانه‌کان گۆڕدراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10328

Your Comment

You are replying to: .
captcha