کوردپرێس: ئەمڕۆ شەممە 13ی شوباتی 2021 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی نەینەوا لە ژمارەیەک ئۆپراسیۆندا 13چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە لە ژمارەیێک ناوچەی پارێزگای نەینەوا کە بەپێی مادەی چواری تیرۆر و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە داعش داواکراو بون.
لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، ئەو داعشانەی دەستگیرکراوان بەناوی جیاجیا لە فیرقەی فورقان پۆلیسی ئیسلامیی و سەربازگاکانی گشتیی سەربە داعش چەکدار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دەستگیرکراوانە دانیان بەوەدا ناوە کە بەشدارییان لە ئەنجام دانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەکان کردووە و لەئێستاشدا دوای وەگرتنی وتەکانیان رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment