بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە تەلەفیزیۆنی کوردستان24 ـی راگەیاند "فرسەت سۆفی بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا".
بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر بڵاوی کردبووەوە، فرسەت سۆفی، لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە، تووشی کۆرۆنا بووە.
دوای خستنهڕووی سیڤییەکەی، فرسەت سۆفیی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 12-9-2019 به دهنگی 27 ئەندام له کۆی 28 ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای هەولێر وهک پارێزگار ههڵبژێردرا.
ههولێر له 1923ـەوه بووهته پارێزگا و فرسهت سۆفیش 41ـەمین پارێزگاری بوو.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی:
- لە 21-5-1978 لە چۆمان لەدایک بووە.
- دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو.
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە.
- ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.
- سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment