بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دووهه‌مین په‌یامیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی وڵاته‌كه‌ی، ئایەتوڵڵا خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای­گه‌یاند: "گه‌ل توانای شكست به پیلانگێڕیی دوژمنانی ئێران بهێنێت".
ئایەتوڵڵا خامنه‌یی له په‌یامه‌كه‌یاندا هەڵوێستیان دژ بە ئیسرائیل، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا نواند و ڕایان­گه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌و سێ وڵاته دژ به ئێران شكستی هێنا".
ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران داواشی كردوووه كه جیاوازی بكرێت له نێوان "داوای ڕه‌وای گه‌ل و كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كان".
شایانی باسه؛ كۆتاییی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوو زنجیره‌یێک خۆپیشاندان چەند شارێکی ئێرانی گرته‌وه.
سه‌رچاوه: ئیسنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment