بڕیارده‌ری به‌ڕێوه‌چوونی فستیڤاڵه‌که بۆ هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی ئه‌و فستیڤاڵه‌دا 20 شاعیری هه‌ڵبژێردراوی کورد خه‌ڵاتیان پێده‌درێت.
عه‌لی سه‌حرایی زیادی کرد: پاش بانگه‌وازی فستیڤاڵه‌که زیاتر له 120 شاعیر له پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران (ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هه‌مه‌دان، لوڕستان و خوزستان) به‌رهه‌می خۆیان بۆ فستیڤاڵه‌که ناردوووه و له‌و ڕێژه‌یه‌دا زیاتر له 700 به‌رهه‌م گه‌یشتۆته ناوه‌ندی بڕیاردانی فستیڤاڵه‌که.
سه‌حرایی وتیشی: فستیڤاڵی شیعری کوردی مناڵ سێهه‌مین جاره که به میواندارێتیی شاری ئه‌یوان به‌ڕێوه ده‌چێت و به شێوه‌ی دوو ساڵانه‌یه خوله‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م له ساڵه‌کانی 92 و 94 به میوانداریی ئه‌یوان و له ژێر بابه‌تی شیعری کوردی به‌ڕێوه چوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment