دژ بە دیداری شاندی ئوپۆزسیۆنی کورد لەگەڵ بەغدا هەڵوێست مەنوێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق داوا دەکات دژ بە دیداری ئەم دواییەی شاندی ئوپۆزسیۆنی کورد لەگەڵ بەغدا هەڵوێست نەنوێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە پرێس کونفڕانسێکدا وتی: نابێت دژایەتیی ئەو دیدارەی شاندی ئوپۆزسیۆن لەگەڵ بەغدا بکرێت چوونکە ئەو دیدارە خزمەتی بە مافی کورد کردوووە.

شێخ دلێر داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کرد تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی دەستووردا ئەم حکوومەتەی ئێستای هەرێم حکوومەتێکی فەرمییە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.

شیاوی ئاماژەیە؛ دیداری شاندی ئوپۆزسیۆنی کورد لە بەغدا بۆتە هۆی دووبەرەکی بوونی نێوان حیزبە کوردستانییەکان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10277

Your Comment

You are replying to: .
captcha