بانکی نێودەوڵەتی بودجەیێکی تایبەت بۆ بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بانکی نێودەوڵەتیی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بودجەیێکی تایبەت تەرخان دەکات بە مەبەستی چاک کردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی نۆڤێمبێری ساڵی ڕابردوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: "تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان کردوووە و بە مەبەستی ئاگاداربووون لە قەبارەی زیانەکانی بەنداوەکە، بڕیارە بودجەیێکی تایبەت تەرخان بکەن بە مەبەستی چاک کردنەوەی زیانەکانی".

ڕەحمان خانی ڕوونیشی کردەوە کە جگە لەوەی تا ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دیناری تەرخان کردوووە بۆ بەنداوەکە و حکوومەتی عێراقیش بڕیاری داوە پارە بۆ تیمێکی پشکنینی بیانی تەرخان بکات بۆ زانینی قەبارەی زیانەکە، بەڵام تا ئێستا دەستبەکار نەبوون.

هەروەها ڕوونی کردەوە ئەوان ناچاربوون بەشێک لە ئاوی بەنداوەکە بەربدەنەوە بۆ دوورخستەوەی مەترسی لە سەر بەنداوەکە تا ئەو کاتەی ئەو تیمە دڵنیاییان پێ دەدات.

لە ڕۆژی 12ی نۆڤێمبێری 2017 بومەلەرزەیێک بە گوڕی 7.3 بە پلەی رێختەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی هەژاند کە لەو بومەلەرزەیەدا بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەرکەوت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10274

Your Comment

You are replying to: .
captcha