ئامادەین هەموو داتاکانی فرۆشی نەوت بدەینە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامادەین هەموو داتاکانی نەوت لە ساڵی 2014وە بدەینە بەغداد و ئەو زانیارییانە دەدەینە پەرلەمانى کوردستان و بۆ خەڵکی کوردستانیشی بڵاو دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانى لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی: ڕاپۆرتی ووردی هەناردەى نەوتى هەرێم کە لە لایەن کۆمپانیای دیلۆتەوە کراوە تەواو بووە و بە ووردی سەرجەم داتاکانی تیادایە و دەینێرینە پەرلەمان و تاوتوێی دەکەین و دواتریش ڕاپۆرتەکە بۆ خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد: ئەگەر حکوومەتى عێراق یان پەرلەمانى عێراق بیەوێت وردبینى زانیارییەکانى هەناردەى نەوتى هەرێم بکەن ئێمە هاوکاریان دەبین و ئامادەین ڕاپۆرتی کۆمپانیای تایبەتمەند لەو بارەوە بدەینە عێراق.

نێچیرڤان بارزانى زیادی کرد: هەنگاوێکى زۆر گرنگیان لە بواری شەفافییەتی کەرتی نەوتدا بڕیوە.

سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی وت کە سەبارەت بە دابەش کردنى مووچەى وەزارەتەکانى پەروەردە و تەندروستى ئێمە ئامادەین هەموو ئاسانکارییێک لەو بارەیەوە بکەین و هیوادارین مووچەى ئەم وەزارەتانە و وەزارەتەکانى تریش لە بەغدادەوە بێت.

بارزانی درێژەی دا پارەی جووتیارانى هەرێم تا ئێستا نەگەییشتووەتە هەرێم هەر چەندە بەغداد ئاماژەى بەوە کردووە کە پارەکەی ناردووە.

نێچیرڤان بارزانى ئاماژەی بەوەش کرد، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو کاتی هەڵبژاردنەکانى هەرێم دیاری بکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10263

Your Comment

You are replying to: .
captcha