بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ساڵی 2019 له توركیا ده‌كرێن وتی: MHP ئەگەر هاوپەیمانی دروست بوو بە هاوپەیمانی، ئەگەر نەبوو، ئه‌وا وه‌ک پارته‌كه‌ی خۆی دەچێتە نێو هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە.
سەرۆکی گشتی مەهەپە ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه MHPی داهاتوو، یه‌كێتیی و به‌رگریی توركیا و بازنه ئاگرینه‌كانی ده‌وری، چالاكییه‌كانی پشێوی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له‌به‌رچاو گرتووه و گوتی: ئه‌گه‌ر بچینه قۆناغێكی نوێوه و به‌رواردی ده‌ستپێكی ئه‌و قۆناغه سێی نۆڤیمبێری 2019 بێت، ئه‌و كات له 2019دا MHP له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا یان په‌رله‌ماندا ئه‌وا به‌و ئاراسته‌یه جووڵه ده‌كات. بۆچوونمان هاوپه‌یمانی كۆمارییه. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به پارته‌كانه‌وه هه‌یه. له هاوپه‌یمانی كۆماری‌دا یه‌كێتییه‌كی مه‌زن، واتا له گۆڕانكاری ده‌ستووردا یان یه‌كێتیی گشتپرسییه‌كه ببینریت ئه‌و كاته هاوپه‌یمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌بێت.
باخچەلی گوتیشی: MHP ،له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا به رۆحییه‌تی یهنیكاپی ده‌جووڵێته‌وه و بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر پشتیوانی كردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment