به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فریاد ڕه‌واندزی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له حكوومه‌تی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا كورد خۆشی ئاماده نییه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كورد یه‌كگرتوو نییه، هه‌ندێک لایه‌ن له ناوخۆی هه‌رێمدا گومانیان خستۆته سه‌ر شه‌رعییه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بۆته بیانویێک به‌ده‌ست حكوومه‌تی عێراقییه‌وه تا گفتوگۆكان دوا بخات، یان بڵێت تا ئێستا ئه‌م حكوومه‌ته له ناوخۆی خۆی یه‌كگرتوو نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "هیچ ئاماژه‌یێكی فه‌رمی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه، له سه‌ر ئاستی سیاسی و حكوومی، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه گفتوگۆكانن له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری هه‌ندێک له وه‌زاره‌ته‌كان سه‌باره‌ت به لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه".
ئه‌و وتانه‌ی فریاد ڕه‌واندزی له كاتێک دایه كۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكی هاوپه‌یمانیی دیمكراسی دادپه‌روه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی به‌غدا-یان كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومی و حیزبی كۆ بوونه‌وه و "به‌ڵێنی وه‌رگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێم-یان وه‌رگرت".
ڕه‌واندزی ئه‌وه‌شی وتوووه: "ئه‌گه‌ر كورد به‌م شێوازه پارچه پارچه‌یی و یهکنهگرتوویه بچێته گفتوگۆكان به لاوازی دێته ناو گفتوگۆكان هیچ شتێكی وای ده‌ستناكه‌وێت كه بتوانێت له ڕێگای گفتوگۆكان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێ بكات، ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری مووچه‌ش به‌و جۆره ناكرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه: "وابزانم هه‌رێم نه‌رمی زۆری نواندوووه بۆ به‌غدا، تا جارێک له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوووه مشتومڕم له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه ئه‌و له‌وه زیاتر چی له هه‌رێم ده‌وێت، به‌ڵام دیاره ئێستا عێراق خۆی به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت، ده‌یه‌وێت به‌رهه‌می ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه له هه‌رێم وه‌ربگرێت و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم زیاتر كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم حه‌یده‌ر عه‌بادی ئامادهیێكی وای تێدا نییه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات".
فریاد ڕه‌واندزی ڕاشیگه‌یاند: "كورد ئێستا ئه‌و یاریكه‌ره به‌هێزه نییه كه هه‌مان كاریگه‌ری پێشووی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له ناوخۆی خۆی نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخێک كه بتوانێت به‌هێز خۆی بنوێنێت ئه‌وا هیچ حیسابێک بۆ كورد ناكرێت."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment