قه‌رزی بانکیی هاوسه‌رگیری بوو به‌ 15 ملیۆن

به‌شی ئێران- پاش واژۆکرانی له‌ لایه‌ن سه‌رۆک‌کۆماره‌وه‌ قه‌رزی بانکیی هاوسه‌رگیری له‌ 10 ملیۆن تمه‌نه‌وه‌ بۆ 15 ملیۆن زیاد کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌سه‌ر واژۆی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک‌کۆماری ئێران بڕی قه‌رزی بانکی بۆ هاوسه‌رگیری کردن زیاد کرا و هه‌ر به‌و پێیه‌ش بڕیار درا سوودی سه‌هام عه‌داڵه‌ت له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بدرێته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌وتی ناونووسینیان ته‌واو کردوووه‌.

هه‌روه‌هاش به‌ گوێره‌ی پڕۆژه‌ی واژۆکراوی سه‌رۆک‌کۆمار ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تدا بڕی یه‌ک ملیۆن سوودیان بۆ تۆمار کراوه‌ 50 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن و بۆ جارانی دواتریش ئه‌و ڕه‌قه‌مه‌ تا 150 هه‌زار تمه‌ن زیاد ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10252

Your Comment

You are replying to: .
captcha