به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركووک، كه هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، حزبی شیوعی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، ئه‌و حزبه كوردیانه بڕیاریان دا به‌یه‌ک لیستی كوردستانی هاوبه‌ش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراقدا بكه‌ن، كه وابڕیاره ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه‌دا به ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان به بیانووی مه‌ترسی و خراپی دۆخی ئه‌منی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایكۆت كرد و هیچ نوێنه‌رێكی به‌شداری تێدا نه‌كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شاری كه‌ركووک له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تیی یه‌كه‌می حیزبه كوردییه‌كان ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێک، له گرنگترینیان به‌شداری كردن به یه‌ک لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی عێراقدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment