به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند: "له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، پرسی به‌شداری كردنی هه‌ر دوو حزبه‌كه به یه‌ک لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا".
به‌رپرسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووک وتیشی: "هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له كێشه‌كانی ئێستا ئیداره‌ی شاره‌كه و پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركووک كراوه، چونكه ناكرێت باس له یه‌ک لیستی بكرێت، به‌ڵام له كه‌ركووک كێشه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن".
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: یه‌كێتیی و پارتی باسیان له‌وه كردوووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره ڕۆژی 15ی مه‌ی 2018 به‌ڕێوه بچێت، به یه‌ک لیست به‌شداریی بكه‌ن ته‌نانه‌ت له ناوچه دابڕێنراوه‌كانیشدا.
به وته‌ی یاسین عیزه‌دین، هه‌ر كارێک له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد و ناوچه دابڕێنراوه‌كان بێت، ئه‌وه یه‌كێتی جێبه‌جێی ده‌كات، "به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌رچه‌نده له زیانی یه‌كێتی ده‌بوو، به‌ڵام داوامان له پارتی كرد به یه‌ک لیست به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ین".
سه‌رچاوه‌یێكیش له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتیی و پارتی له شاری سلێمانی ئه‌وه‌ی بۆ SNN پشتڕاست كرده‌وه، یه‌كێتی به ڕه‌سمی داوای یه‌ک لیستی له پارتی كردوووه و پارتیش ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه كه به یه‌ک لیست به‌شداریی بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment