بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد قەسیم عوسمانی لە بەیاننامەکەیدا کە ڕۆژی یەکشەممە 17ی بەفرانبار بڵاوی کردەوە نووسیی:
شەهید بوونی سێ سەربازی گوم ناو لە پیرانشار ڕووداوێکی ناخۆش بوو کە خەسار لە نەوچە کوردنشینەکان دەدات و ناوچە کوردنشینەکان کە لە ڕیزی ناوچە گەشەنەسەندووەکانی ئێراندان و پێویستیان بە ئاوڕدانەوەی زیاتر هەیە بەو چەشنە هەوڵانەوە لەمپەڕیان بۆ دروست دەبێت و زیاتر ڕێگەی گەشەیان لێ دەبەسرێت.
ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا زیادی دەکات: خەڵکی ئێمە تووشی نەهامەتی و سەختیی زۆرن و ئەمنییەتی بوونی ناوچەکە ئەنگیزەی سەمایەدانەران بۆ سەرمایەدانیان کەم دەکاتەوە، ئەو کەسانەی کە دەبنە هۆی نائەمنی لە ناوچەکەدا دەبنە هۆی نەبوونی سەرمایەدانیان و زیاد بوونی بێکاری و هەژاری ودواکەوتوویی خەڵکی کورد.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment