خوێندکارێکی خەڵکی ورمێ خەڵاتی خوێندکاریی بونیادی نوخبەکان مسۆگەر دەکات

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- خوێندکاری دوکتۆریی ئەندازیاری میکانیکی زانستگای ورمێ خەڵاتی بونیادی نۆخبەکانی ساڵی خوێندکاریی 97-96ی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حەسەن زادە خوێندکاری دوکتۆریی ئەندازیاری میکانیکی زانسگای ورمێ توانی خەڵاتی خوێندکاریی بونیادی نوخبەکان لە ساڵی خوێندکاریی 97-96دا مسۆگەر بکات.

پێوەندییە گشتییەکانی زانستگای ورمێ ڕایگەیاند: ڕزگار حەسەن زادە ژمارەیێک دەسکەوتی دیکەی زانستیی هەیە لەوان نووسینی زیاتر لە 20 وتاری ISI و بە دەست هێنانی پلەی یەکی دوکتوری و کارناسی لە وڵاتدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10221

Your Comment

You are replying to: .
captcha