بە هیچ شێوەیێک دەستمان لە ڕووداوەکای ئێراندا نەبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەو کرد کە دەستیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێراندا نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوابەدوای کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای یەکێتی لە سلێمانی، هەریەکە لە مەلا بەختیار، کارگێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.

لە کۆنفرانسەکەدا مەلا بەختیار، کارگێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بەپێی دەستوور دانووستان بکەن و داوا دەکات دانووستانەکان وەکوو دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێنی لێبێتەوە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە دا کە بەرپەچدانەوە سەربازییەکەی عێراق قابیلی ئەوە نەبوو بەهۆی ئەنجام دانی ریفراندۆمەوە ببێت و وتیشی: هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکان وەکوو ئاستی دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێنیی لێ بێتەوە.

هاوکات کارگێری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بەوە دا کە پارتی و یەکێتی دوو مارتی سیاسی گرنگ و مێژوویین و دەشڵێت: پارتی و یەکێتی هەمیشە پارێزگاری بنەما هاوبەشەکانین.

لە بەردەوامی قسەکانیدا مەلا بەختیار تیشکی خستە سەر سەردانەکەی شاندی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و گۆڕان و کۆمەڵ بۆ بەغداد و ووتیشی خۆیان وەکوو سێ حیزب رۆشتوون و وردەکارییەکەیان دەرنەخستووە. ئێمە دووبارە دەکەینەوە پێویستە گفتوگۆ لە رێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت. وەکوو یەکێتی پابەندی حکوومەتی هەرێمین. پێشتر پارتی و یەکێتی داوەتی بەغداد کراوە بەڵام بە فەرمی نەچووین. پێویستە ئەو هەڵانە پێکەوە چاک بکەینەوە کە کردوومانە.

سەبارەت بە ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک، مەلا بەختیار ووتی: کەرکووک لە دۆخێکی ناڵەباردایە. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات. بەیانی کۆبوونەوەیێکی حیزبی گرنگ لە کەرکووک ئەنجام دەدرێت و بڕیاری ئەوە دەدرێت ئایە لە کەرکووک هەڵبژراند بکرێت یان نا.

دوای مەلا بەختیار، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەربارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یەکێتی وتی: کۆبووەنوەیێکی گرنگمان ئەنجام داوە. گەیشتینە ئەو رێککەوتنەی کە کۆبوونەوەکان لە ئایندەدا بەردەوامی هەبێت. پەیوەندی پارتی و یەکێتی گرنگی و تایبەتی مێژوویی خۆی هەیە.

هاوکات بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان ئامادەن لەسەر بەنمای دەستوور گفتوگۆ بکەن. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تەنها مەرجی سەرکەوتن یەکگرتووییە و وتیشی: پەرلەمان وەکوو نوێنەری حیزبەکان سەردانی بەغدادی کردبا باشتر دەبوو. باشتر وا بوو پێکەوە بچین بۆ بەغداد. بێگومان لە ئێستادا هەنگاوی سەرەکی حکوومەت دابین کردنی مووچەی خەڵک دەبێت. لە هەمان کاتدا لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا پێمان باشە هەموو حیزبە کوردستانییەکان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەین.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە بابەتی هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمان و حکوومەت و کۆمیسیۆن بڕیاری لەسەر دەدرێت و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت.

لە کۆتاییدا بارزانی رایگەیاند کە هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بە خۆپیشاندانەکانی ئێران نییە و ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10218

Your Comment

You are replying to: .
captcha