كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی: كێشه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا ڕای‌گه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ ته‌ندروستیم ڕۆژ له ‌دوای ڕۆژ باشتر ده‌بێت به‌ڵام پێم باش بوو ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیشم باش نه‌بێت، بگه‌ڕێمه‌وه‌ ناو میلله‌ته‌كه‌م و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان بده‌ین".

جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ڕوونیشی كرده‌وه‌: به‌ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. سه‌ره‌تاش كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و پاشان له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌، هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمیش ده‌ده‌ین.

شایانی باسه‌؛ ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو/ 6ی جانیڤێری 2018، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10192

Your Comment

You are replying to: .
captcha