بوومەلەرزەیێک بە گوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر لە سەرپێڵ زەهاو ڕووی دا

سەنتەری بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوچەی سەرپێڵ زەهاو بوومەلەرزەیێک بە گوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر ڕووی داوە.

کوردپرێس- لە ڕاگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتیی بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "ئەمشەو بوومەلەرزەیێک ڕووی دا کە سەنتەرەکەی لە ناوچەی سەرپێڵ زەهاو بوو لە دووریی ٨ کم هاوڵاتیان هەستیان پێکردوووە و هیچ زیانێکی نەبوووە".

ئەو سەنتەرە دەشڵێت: "بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٦:٢٢ خولەک ڕووی داوە و گوڕەکەی ٥.١ پلەی ڕێختەر بوووە و قوڵییەکەی ٨کم بووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10178

Your Comment

You are replying to: .
captcha