به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توێژینگه‌ی Global Risk insights له ڕاپۆرتێکدا دۆخی 10 حیزب و قه‌باره‌ی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ساڵی 2018ی لێک داوه‌ته‌وه که حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان یه‌کێک له‌و حیزبانه‌یه.
له‌و شرۆڤه‌یه‌دا کریس سۆلۆمۆن شرۆڤه‌کارێکی پرسه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌نووسێت: پاش ناکامییه‌کانی ڕیفراندۆم یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر دوو به‌رنامه ته‌رکیز ده‌کاته‌وه؛ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و باشتر بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ناوبراو پێی وایه ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنه‌وه‌ی که‌رکووک له‌لایه‌ن سوپای عێراق هێشتاکه یه‌کێک له خاڵه جێناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ده‌بێت. یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ باشتر بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه له ماوه‌ی خۆپیشاندانه به‌ربڵاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له دژی گه‌نده‌ڵی له‌و ناوچه‌یه، حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ته‌رکیز له‌سه‌ر شکسته‌کان و لاوازییه‌کانی پارتی دیموکرات ده‌کاته‌وه و هه‌وڵه‌کانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و ناکۆکیی نێوخۆیی چڕ کردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوکاریی ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment