به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م گرووپه توانییان به چه‌ند شێوه‌یێک سوود له‌و ڕیشاڵه پۆلیمه‌رانه ببینن که له نێو تایه‌ی به‌کارھاتوودایه تا بتوانن چیمه‌نتۆیێکی به‌ھێزی لێ دروست بکه‌ن.
ئه‌م جۆره نوێیه ده‌بێته به‌ھێزترین و باشترین بۆ به‌کارھێنانی له پێکھاته‌ی پرد و شه‌قامه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا. به‌و پێیه‌ی ده‌رکه‌وتوووه ئه‌و چیمه‌نتۆیه‌ی به‌م جۆره ئاماده ده‌کرێت ٩٠% زیاتر توانای به‌رگه‌گرتنی ھه‌یه له به‌رده‌م گرفته ژینگه‌یییه‌کان و ئه‌گه‌ری فشاره‌کاندا.
ھاوکات ده‌بێته سه‌رچاوه‌یێکی باش بۆ یه‌که ئۆکسیدی کاربۆن که ئه‌مه‌ش باشتر ده‌بێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌ردراوه گازییه زیانبه‌خشه‌کان بۆ ژینگه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment