وه‌فده‌كه‌ی به‌غدا خۆیان به ‌نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم نازانن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و وه‌فده‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا، ته‌مسیلی حكوومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن و خۆیان به‌ نوێنه‌ری ئه‌وان نازانن به‌ڵکوو نوێنه‌ری حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"ی وتووووه‌: ئه‌و وه‌فده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆیان به‌ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم نازانن. کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێکی نوێی گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان کارێکی پێویست و گرینگه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی نێوان دوو لایه‌ن‌ به‌ڵام به‌غدا به‌ هیچ جۆرێک ئاماده‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر گفتوگۆ بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کێشه‌گه‌لێکی زۆر و گرینگ له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ به‌په‌له‌ چاره‌سه‌ر بکرێن و جه‌ختیشی کرده‌وه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ندێ مه‌رجی بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دیاری کردوووه‌ که‌ دۆخه‌که‌ بۆ هه‌ڵگرتنی یه‌که‌مین هه‌نگاو گونجاو نییه‌ که‌واته‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌بێ به‌ بێ مه‌رج ئه‌نجام بدرێن.

ئارێز عه‌بدوڵڵا پڕۆژه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدای به‌ پڕۆژه‌یێکی گرینگ وه‌سف کرد و هیوای خواست که‌ به‌غدا ته‌عامولێکی ئیجابی له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10169

Your Comment

You are replying to: .
captcha