هۆڵی 6 هه‌زار که‌سی له‌ سنه ده‌کر‌ێته‌وه‌

به‌شی کوردستان- پارێزگاری کوردستان ڕای‌گه‌یاند: خه‌رمانانی ساڵی 97 هۆڵی 6 هه‌زار که‌سیی 22ی گوڵانی سنه‌ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌همه‌ن مورادنیا وتی: هۆڵی 6 هه‌زار که‌سیی سنه‌ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆسه‌ی دروست کردنی ده‌ستی‌پێکردوووه‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ نه‌چۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.

پارێزگاری کوردستان ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ته‌واو کردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌،‌ 20 ملیارد تمه‌ن بودجه‌ پێویسته‌ و وتی: بڕیاره‌ ئه‌م بودجه‌یه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تخانه‌وه‌ خه‌رج بکرێت و ئیداره‌ی پارێزگای کوردستانیش به‌ڵێنی داوه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی خێراتری پڕۆژه‌که‌ 10 ملیارد تمه‌ن بودجه‌ خه‌رج بکات.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پڕۆژه‌ی 6 هه‌زار که‌سیی سنه‌ یه‌کێک له‌ هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌کانی پارێزگای کوردستانه‌ که‌ له‌ ساڵی 84ه‌وه‌ ڕه‌وتی دروست کردنی ده‌ستی‌پێکردوووه‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی گوژمه‌وه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10163

Your Comment

You are replying to: .
captcha