نابینایانی کوردستانی له‌ به‌شه‌ وه‌رزشییه‌کاندا یه‌که‌می وڵاتن

به‌شی ئێران/کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی کوردستان ده‌ڵێت: نابینایانی کوردستانی له‌ به‌شه‌ وه‌رزشییه‌کاندا یه‌که‌می وڵاتن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامد جۆڵایی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی لیژنه‌ی نابینایان و که‌م بینایانی پارێزگای کوردستان ڕای‌گه‌یاند: 130 وه‌رزشوان له‌ پارێزگادا هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌شه‌ وه‌رزشییه‌کانی مه‌له‌وانی، گوڵباڵ و ڕاکردن چالاکییان هه‌یه‌.

ناوبراوی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ نابینایانی کوردستان له‌ به‌شه‌ وه‌رزشییه‌کاندا یه‌که‌می وڵاتن و زیادی کرد: هیوادارین پارێزگای کوردستان له‌ وه‌رزشی نابینایان و دیکه‌ی به‌شه‌ وه‌رزشییه‌کاندا له‌ به‌رچاو بگیردرێت.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا خوازیاری میوانداریێتی کێبه‌رکێیه‌ جۆراوجۆره‌کان بوو و وتی: پارێزگای کوردستان دۆخی گونجاوی میواندارێتیی کێبه‌رکێی جۆراوجۆری وڵاتی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ و له‌ فیدراسیۆن داواکارین بۆ میواندارێتی کێبه‌رکێکان پارێزگای کوردستان له‌ به‌رچاو بگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10161

Your Comment

You are replying to: .
captcha