به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامد جۆڵایی له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی لیژنه‌ی نابینایان و که‌م بینایانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: 130 وه‌رزشوان له پارێزگادا هه‌یه که له به‌شه وه‌رزشییه‌کانی مه‌له‌وانی، گوڵباڵ و ڕاکردن چالاکییان هه‌یه.
ناوبراوی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که نابینایانی کوردستان له به‌شه وه‌رزشییه‌کاندا یه‌که‌می وڵاتن و زیادی کرد: هیوادارین پارێزگای کوردستان له وه‌رزشی نابینایان و دیکه‌ی به‌شه وه‌رزشییه‌کاندا له به‌رچاو بگیردرێت.
ناوبراو له کۆتاییدا خوازیاری میوانداریێتی کێبه‌رکێیه جۆراوجۆره‌کان بوو و وتی: پارێزگای کوردستان دۆخی گونجاوی میواندارێتیی کێبه‌رکێی جۆراوجۆری وڵاتی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و له فیدراسیۆن داواکارین بۆ میواندارێتی کێبه‌رکێکان پارێزگای کوردستان له به‌رچاو بگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment