به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکس ته‌یلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌وباره‌یه‌وه به ئاسۆشیتێدپرێسی وتوووه: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێشتر گوتبووی یان ده‌بێت به‌رجام چاکسازیی بۆ بکرێت یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئێستاش ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێگاچارێک بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌که‌ی تره‌مپ بۆ چاکسازیی ڕێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ئاسۆشیتێدپرێس، له‌و چاکسازییه‌دا ئه‌مریکا ده‌توانێت شێوازی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌هێزتر بکات و وێده‌چێت تره‌مپیش قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنێت که مانه‌وه له به‌رجامدا به قازانجی ئه‌مریکا ده‌بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به چاکسازییه‌کان له ده‌قی به‌رجامدا گوتیشی: ئێستا به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئه‌مریکا پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و چاکسازییه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵی کۆنگرێس بۆ چاکسازی کردن له ڕێککه‌وتنی به‌رجامدا ئاشکرا بکرێت به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه تره‌مپ ڕۆژی 12ی جانیڤێری فه‌رمانی درێژ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێران ده‌رده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment