عێراق ڕوونکردنه‌وه‌یێک له‌باره‌ی ده‌وازه‌کانی ھه‌رێم بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی حکوومه‌تی عێراق بێ‌ئاگاییی خۆی له‌ داھاتی ده‌روازه‌کانی ھه‌رێم ڕاگه‌یاند و سه‌رۆکی ده‌سته‌که‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و ھه‌واڵ و زانیارییانه‌ که‌ حکوومه‌تی ھه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کان بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ ناڕاستن .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم محه‌مه‌د عه‌قابی سه‌رۆکی گشتی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌کانی حکوومه‌تی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند:" له‌ ئێستا و له‌ ڕابردووشدا ده‌سته‌که‌یان به‌ ھیچ جۆرێک ئاگای له‌ داھات و مامه‌ڵه‌ بازگانییه‌کانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان نییه‌ و نازانن داھاته‌که‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی کێیوه."

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش که‌ حکوومه‌تی ھه‌رێم باسی ده‌کات گوایه‌ ده‌روازه‌کانی ھه‌رێم به‌ فه‌رمانی به‌غدا داخراون ناڕاسته ‌و ھیچ ده‌روازه‌یێکی ھه‌رێم دانه‌خراوه‌ ".

کازم محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌روازه‌کانی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانیش وتی: ئه‌و دوو ده‌روازیه‌ ته‌نھا ماوه‌ی 3 بۆ 5 ڕۆژ داخرابوون، بۆیه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که‌ حکوومه‌تی ھه‌رێم باسی لێوه‌ ده‌کات گوایه‌ ماوه‌یێکی زۆر داخرابوون ناڕاسته‌ و جموجوڵه‌ بازگانییه‌کان به‌رده‌وام بووه‌ تێیاندا .

ناوبراو ئاشکرای کرد: به‌غدا به‌ درێژایی ساڵانی ڕابردوو تاکو ئێستاش به ‌ھیچ شێوه‌یێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر ده‌وازه‌کانی ھه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ و نازانێت داھاته‌که‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی چ که‌س و لایه‌نێکه‌وه‌ .

کازم محه‌مه‌د جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ئه‌و ھه‌واڵانه‌ی که‌ له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ گوایه‌ به‌ھۆی داخستنی ده‌روازه‌کانه‌وه‌ ھه‌رێمی کوردستان زیانی پێگه‌شتووه‌ ناڕاسته‌، چوونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ھیچ ده‌روازه‌یێک دانه‌خراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10154

Your Comment

You are replying to: .
captcha