به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دواى کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شانده هاوبه‌شه‌که‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری، نوورى مالیکی جێگرى سه‌رۆک‌کۆمارى عێراق ڕای‌گه‌یاند: نابێت گه‌لى کورد باجى هه‌ندێک هه‌ڵه‌ى سیاسیی بدات له هه‌رێمى کوردستان دا.
هه‌روه‌ها وتیشى: سه‌قامگیریی هه‌رێمیان به لاوه گرنگه و نایانه‌وێت کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غداد قووڵتر ببنه‌وه.
هاوکات حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامى شاندى هاوبه‌شى ئه‌و سێ لایه‌نه ڕای‌گه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆک‌وه‌زیرانى عێراق گفتوگۆیان له سه‌ر ناردنى مووچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کردوووه و عه‌بادى تێبینى له سه‌ر ژماره‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بوووه و ئاماژه‌ى به‌وه کردوووه پێویسته وردبینى تێدا بکرێت و پاشان مووچه‌کانیان ڕه‌وانه بکرێت.
هه‌روه‌ها وتیشى: عه‌بادى داواى له وه‌زاره‌تى بازرگانى کردوووه په‌له بکات له خه‌رج کردنى شایسته داراییه‌کانى جووتیارانى هه‌رێم.
ڕۆژى چوارشه‌ممه شاندێکى هاوبه‌شى گۆڕان، كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری گه‌یشتنه به‌غدا و ڕۆژى پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک‌وه‌زیران و سه‌رۆک‌کۆمار و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌کان کۆ بوونه‌وه.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment