به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی له تۆِری كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ئاماری هه‌نارده كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی له سێ مانگی كۆتاییی ساڵی 2017دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی داتاكانی سامانه سروشتییه‌كان، له ساڵی 2017دا هه‌رێم ڕۆژانه تێكڕا 445,301 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردوووه.
هه‌روه‌ها ڕایگهیاندوووه: له مانگی سێپتێمبێری ساڵی ڕابردوودا 514,051 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، له مانگی ئه‌کته‌وبری ساڵی ڕابردوودا 384,659 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا و له مانگی نۆڤێمبێری ساڵی ڕابردوودا 252,301 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا و له مانگی دیسێمبێری ساڵی ڕابردووش‌دا 263,542 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا هه‌نارده كراوه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له مانگی ئه‌کته‌وبری ساڵی 2016ه‌وه ئاماری هه‌نارده كردن و فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment