به‌غدا ئیزنی به‌ تورکیا داوه‌ ده‌ست له‌ کاروباری نێوخۆی عێراق وه‌ربدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ئیزنی به‌ تورکیا داوه‌ ده‌ست له‌ کاروباری نێوخۆی عێراق وه‌ربدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: داواکاریی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌غدا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی هێرش‌کردنه‌ سه‌ر تورکمانه‌کان له‌ که‌رکووک، ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری نێوخۆی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد تێکڕای ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا ده‌ستێوه‌ردانێکی نێگه‌تیڤه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستاندا نییه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختی کرده‌وه‌: تورکیا له‌ ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی کردنه‌ ئامانجی تورکمانه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌یه‌وێت هه‌ندێک ئامانج له‌و پارێزگایه‌ پێوشوێنگری بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تیرۆره‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌ و ده‌ری‌بڕی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش دژ به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیایه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ ده‌رفه‌ت به‌ تورکیا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ کاروباری نێوخۆی عێراق وه‌ربدات و ڕاشی‌گه‌یاند: هۆکاری ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ ئاماده‌ نه‌بوونی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوخۆی عێراقه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10141

Your Comment

You are replying to: .
captcha