بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ هەینی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامەیێکی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناردوووە و خۆشحاڵیى خۆى نیشان داوە لە نزیک بوونەوەی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ".
ماڵپەڕی فەڕمیی حکوومەتی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان لەو نامەیەیدا جه‌ختی له‌وه کردۆتەوە، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به شێوه‌یێكى ئاشتییانه، له ڕێگه‌ى دانووستانێكى سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن".
ماڵپەرەکە لەسەر زاری ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ڕایگەیاندوە "هانی هه‌ردوو لای داوە هه‌نگاوى پێویست بۆ ڕه‌خساندنى زهمینهیێكى له‌بار بنێن، تاكوو بتوانن دانووستانێكى ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چەند وەفدێکی حکوومی و حیزبی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە بەغداد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵا کۆ بوونەوە و هاوکات یەکێک لە وەفدەکانیش وەفدێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندورستی سەردانی بەغدادیان کرد بەمەبەستی پێشکەش کردنی لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت بۆ وردبینی".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment