کوردپرێس- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بەو بڕیارەی لە دۆسیەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی هاڵک بانک، هاکان ئاتیللا لە ئەمریکا دراوە ئاماژەی بەوە کرد، بە شێوەیێک کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، کراوەتە ئامرازی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی تورکیا و رایگەیاندوووە ''گەورەترین هیوامان ئەوەیە کە ئەو بڕیارەی بۆ نەنگییێکی یاسایی گۆڕاوە، راست بکرێتەوە''.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە تاوانبار کردنی هاکان ئاتیللا بە پێنج لەو شەش تۆمەتەی لە سکاڵانامەیەکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ناوچەی باشووری نیویۆرکەوە ئامادە کرابوو، پێشهاتێکی ''نایاسایی و جێگەی داخە''.
لە راگەیەنراوەکەدا نووسراوە: ''دادگای ئەمریکا لە پرۆسەیێکدا کە تیایدا پشتی بە ژمارەیێک بەناو 'بەڵگە' بەستوووە کە هاوکارە بۆ قۆرخ کردنی ساختە و سیاسی و لەسەر بنەمای ژمارەیێک شتی هەڵبەستراوی دوور لە راستی، بە شێوەیێک کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، کراوەتە ئامرازی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی تورکیا''.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی هاڵك بانک، محەمەد هاکان ئاتیلا لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧دا دوای ئەوەی بەنیاز بوو لە نیویۆرکەوە بەرەو تورکیا بەڕێ بکەوتێت، لە فڕۆکەخانە دەستگیر دەکرێت و دواتر دەستبەسەر دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاتیلا وەک تاکە تۆمەتبار لە دۆسیەی دادگایی کردنی رەزا زەڕابدا دادگایی دەکرا کە بە پێشێل کردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تۆمەتبار کرابوو.
دادگایی کردنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا دەستی پێکردبوو. دوای گوێگرتن لە شایەتەکان، دەستەی سوێندخواردوو کە لە ١٢ کەس پێکدێت، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر تاوانباربوون یان بێ تاوانیی تۆمەتباران دەستیان کرد بە چاوپێکەوتنەکان.
بڕیارە لە ١١ی نیسانی داهاتوودا سزای دیاریکراو بۆ ئاتیلا لە دانیشتنێکی دادگادا ئاشکرا بکرێت.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment