بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە هەدیە یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی دیموکراتی باکووری سووریا و هاوسەرۆکانی کۆمسیاری باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمەکانی جزیر و فورات، کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکانی باکووری سووریا، لە شارۆچکەی عامودا-ی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ، کۆبوونەوەیێکی ئەنجام دا.
دوای کۆبوونەوکە، کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند "کاتی ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی دیموکراتی باکووری سووریا دوا خرا".
کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەش داوە کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بەهۆی کەمیی کاتەوە، بڕیاری دا کە هەڵبژاردنەکانی "کۆنگرەی گەل" و "ئەنجومەنی گەل" دوا بخەن.
کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکان ئەوەشی وتوووە: "ئێستا کۆمسیار بە هەڵبژاردنەکانی هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی شارەدێ، شارۆچکە و کانتۆنەکانەوە سەرقاڵە".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment