بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە 13ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی قاسم جان بابایی جێگری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان، جەواد ئاقازەدە سەرۆکی زانستگای پزیشکیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، رەسوول خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران و ژمارەیێک لە بەرپرسانی پارێزگا و شاری پیرانشار بەڕێوەچوو، سەنتەری سیتی سکەنی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شاری پیرانشار کە یەکێک لە ئاواتەکانی خەڵکی ئەو شارە بوو کرایەوە.
رەسوول خزری نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پڕۆژیەدا وتی: بەختەوەرانە ئەوڕۆ پاش چەند ساڵ ئاواتی کۆنی خەڵک بەدیهات و ناوەندی پسپۆڕیی سیتی سکەنی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی کرایەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment