کوردپرێس- ده‌زگای سیخۆڕیی تورکیا له عێراق ڕاپۆرتێکیان ئاراسته‌ی ئه‌نقه‌ره کردوووه که به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که سیخۆڕێکی به‌ریتانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه به‌رجسته کورده‌کان هه‌یه. ئه‌و سیخۆڕه به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه له ده‌ڤه‌ری حه‌ڵه‌بجه و خانه‌قین بینراوه که به نهێنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کورده‌کان کردوووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی فه‌رمیی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا وێده‌چێت ئه‌و سیخۆڕه تۆماس ئێدوارد لۆرنس هه‌مان لۆرنسی به‌ناوبانگی سعوودییه بێت. هه‌وڵی لۆرنس بۆ ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌به‌کان یارمه‌تیی دابه‌شبوونی ئیمپراتووری تورکیای دا و حوکمرانانی کۆماری گه‌نجی تورکیا هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌ن.
ڕاپه‌ڕینی کورد ساڵی 1925 بووه هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا، مووسڵ ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بکات که به‌ریتانیا ئیداره‌ی ده‌کرد و مسته‌فا که‌ماڵ پاشا (ئه‌تاتورک) به‌رده‌وام له ئه‌نقه‌ره گومانی ئه‌وه‌ی بوو که مومکینه به‌ریتانییه‌کان قه‌بیله کورده‌کانی عێراق به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر سه‌ربزێو ببن.
ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه که له لایه‌ن میته‌وه کۆ کراوه‌ته‌وه و ئێستا له ڕیزی مه‌حره‌مانه بوون ده‌چوووه به بۆنه‌ی نه‌وه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه له کتێبێکی بچووکدا وه‌کوو خه‌ڵاتێکی ساڵی نوێی زایینی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ساڵی 1930 لۆرنس به‌کرێگیراوی نووسینگه‌ی عه‌ره‌بیی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی به‌ریتانیا له ئه‌نقه‌ره بوو. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی میت که له هه‌مان کتێب‌دا و له ژێر ناوی "نه‌وه‌د ساڵ، نه‌وه‌د ئامانج" له چاپ دراوه، سیخۆڕه تورکه‌کان لۆرنسیان له قاهێره له ژێرچاودێری گرتبوو. 15ی جوونی 1930 له ڕاپۆرتێکی هه‌واڵگریی قاهێره بۆ ئه‌نقه‌ره نووسراوه لۆرنس له قاهێره و به جلوبه‌رگی عه‌ره‌بییه‌وه بینراوه که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه به‌رجسته‌کانی قاهێره کردوووه و وێده‌چێت ئامانجیشی یه‌کخستنی ئه‌و که‌سایه‌تییانه بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رپرسه میسرییه‌کان.
من ساڵی 1991 پاش هێرشی سه‌ربازیی عێراق بۆ کوه‌یت و پاش هاتنی هێزی سه‌ربازیی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له تورکیاوه بۆ عێراق له شاری کوردنشینی ئامێدی که ده‌که‌وێته باکووری عێراق له‌گه‌ڵ سیخۆڕیێکی به‌ریتانی دیدارم کرد. ناوبراو له بان ماڵێک خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ی ساجێکی سه‌ته‌لایت بوو. جلی فه‌رمیی له به‌ردا بوو، ملپێچی به‌ست بوو و چاویلکه‌ی ڕیبن و پانتۆڵی لهجهنی له به‌ردا بوو. ناوبراو خۆی وه‌کوو "ستێفن کرۆچ، خزمه‌تگوزاری مه‌له‌که" ناساند و وتی پێڕاسپێردراوه که پێش به شه‌ڕی نێوان مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بگرێت.
بێ گومان ته‌نها به‌ریتانییه‌کان نین که سیخۆڕی زۆریان هه‌یه له‌م دواییه‌شدا شه‌ڕی ناوخۆی سووریا دیمه‌نێکی ڕه‌خساند تا وه‌کوو سیخۆڕه‌کان له هه‌موو وڵاتانه‌وه -ته‌نانه‌ت گرووپه نایاسایی و تیرۆریسته‌کانیش- نه‌ک هه‌ر پڕۆڤه‌یان له‌و بواره‌دا کرد به‌ڵکوو ئۆپه‌راسیۆنی سیخۆڕی و هه‌واڵگریی جۆربهجۆریشیان ئه‌نجام دا. ئێستا به‌و نائارامییانه‌ی له ئێران ڕوویان داوه هه‌موو سه‌رنجێک به‌ره‌و ئه‌و وڵاته ڕاکێشراوه. له‌بیری نه‌که‌ین بیرۆکه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی جیهان زۆر شتی تێی دایه، بۆ نموونه ئه‌و به‌ڵگه فه‌رمییانه‌ی ئێستا بڵاو کراونه‌ته‌وه پیشانی ده‌ده‌ن که ساڵی 1953 ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا (CIA) و ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌ریتانیا (MI6) توانیان به پیلانێکی پێشتر داڕێژراو ده‌وڵه‌تی محه‌مه‌د موسه‌دێق سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌وسای ئێران بڕووخێنن.
له ڕاستیدا تیئۆری پیلانی بێ بنه‌مای زۆر له تورکیا داڕێژراوه به‌ڵام پیلانی ڕاسته‌قینه‌ش هه‌ن که ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له سیاسه‌ت ده‌داته‌وه و خاوه‌نبیری سیاسییه نابێت ئیهمالی بکات.
سه‌رچاوه: حوڕڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment