بۆ چاره‌سه‌رکردنی بێکاریی کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی فراوان به‌ڕێوه‌یه‌

به‌شی کوردستان- جێگری سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت: بۆ چاره‌سه‌ر کردنی بێکاری له‌ پارێزگای کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی فراوان به‌ڕێوه‌یه‌ و ده‌بێ تێکڕای داموده‌زگاکان یاسا و ڕێساکان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان به‌کار بهێنن نه‌ک به‌کارهێنانی یاساکان بۆ دروست کردنی کێشه‌یێکی نوێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مشید ئه‌نساری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئابووری خۆڕاگریی پارێزگای کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێستاکه‌ 92 هه‌زار بێکار له‌ پارێزگای کوردستاندا هه‌یه‌ که‌ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند پێویستمان به‌ 18 هه‌زار میلیارد تمه‌ن گوژمه‌ هه‌یه‌ و ده‌ری‌بڕی: ئه‌و بودجه‌یه‌ که‌ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له‌به‌رچاو گیراوه‌ نزیک به‌ هه‌زار میلیارد تمه‌نه‌.

ناوبراو زیادی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر مامناوه‌ندی سه‌رمایه‌ی دانراوی سه‌رمایه‌دانه‌ران 45 له‌سه‌د بێت بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار ده‌بێت 10 هه‌زار میلیارد تمه‌نی دیکه‌ش له‌لایه‌ن بانکه‌کانه‌وه‌ دابین بکرێت که وێناچێت ئه‌و ئامانجانه‌ ده‌سته‌به‌ر بکرێت.

ئه‌نساری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رانی تێکڕای ڕێکخراوه‌کان له‌ یاساکان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی که‌ به‌ بۆنه‌ی یاساکانه‌وه‌ ڕێگری له‌ ئه‌نجام بوونی کاره‌کان بکه‌ین کارێکی دروست نییه‌. ده‌بێ ڕێکخراو و بانکه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئابووری چڕ بکه‌نه‌وه‌ و پشت به‌ستن به‌ یاسا و ڕێساکان له‌و کاره‌ گه‌وره‌ که‌ له‌ به‌رده‌ماندایه‌، کاریگه‌رییێکی نییه‌.

ناوبراو وتیشی: هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ئیمکاناتی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌ که‌ڵک وه‌ربگرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10095

Your Comment

You are replying to: .
captcha