مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌

به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیا- به‌پێی ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یێكی پزیشكی ده‌ركه‌وتوووه‌ كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند پسپۆڕێكی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند توێژینه‌وه‌یێكی پێشوو ئه‌نجام داوه‌ كه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌یان ئاشكرا كردوووه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كان په‌یوه‌ندییێكی به‌هێز له ‌نێوان نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌دا بوونی هه‌یه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كره‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی به‌ ڕێژه‌ی %15.

پسپۆڕه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن گه‌ر زیادبوونی ڕێژه‌ی شه‌كره‌، قه‌ڵه‌ویشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌بێت، به ‌جۆرێک ده‌گاته‌ ڕێژه‌ی %22.

هۆكاری په‌یوه‌ندیی نێوان شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاتێک ڕێژه‌ی شه‌كر به‌رز ده‌بێت به‌رگری ئه‌نسۆلین زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی كۆمه‌ڵێک پرۆتین كه‌ گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان خێراتر ده‌كات، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ ئه‌م كاریگه‌رییه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌شێوه‌یێكی به‌رده‌وام ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام بدرێت و گرنگی به‌ خواردنی خۆراكی ته‌ندروست بدرێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10091

Your Comment

You are replying to: .
captcha