به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆبۆته‌که به (ڕۆبی) ناسراوه و به خوێندکارانی (سۆلۆنۆک) له خۆرھه‌ڵاتی ھه‌نگاریا ده‌ڵێ سڵاو منداڵان چه‌ندین شت ھه‌یه ده‌بێ ئاگاداری بن کاتێ ئینته‌رنێت به‌کار ده‌ھێنن.
ئه‌م ڕۆبۆته قسه‌کانی له‌گه‌ڵ باڵ جووڵاندندا ده‌کات. ڕۆبی سه‌رنجی منداڵان ڕاده‌کێشێت ھه‌رچه‌نده قه‌باره‌ی بچووکه و ٤٠ سانتیمه‌تر که‌متره.
ئێستاش پۆلیسێکی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و ڕۆبۆته‌که‌ی بوونه‌ته ھاوڕێ و چه‌ندین ئه‌رک له نێو ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر ده‌بات. ڕۆبۆته‌که رۆڵی ھه‌یه له بڵاو کردنه‌وه‌ی ھۆشداری خوێندکاران و ڕۆڵی له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوووان به تایبه‌ت له ڕووی سه‌لامه‌تی ھاتوچۆوه. ئه‌م ڕۆبۆته ھه‌ندێ جار له بواری میدیاشدا ده‌رده‌که‌وێت بۆ پێدانی ڕێنمایی به ڕۆژنامه‌نوسان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانیان.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment