به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی كیۆدۆ بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی وه‌رزی شاخه‌وانیدا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌رزی پاییزدا، حكوومه‌تی نیپال بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، سه‌ركه‌وتنی به سه‌ر شاخی ئێڤرست و ته‌واوی شاخه سهختهكانیتردا به ته‌نیا قه‌ده‌غه كردوووه.
له ڕاگه‌یێندراوێکی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئه‌و وڵاته‌دا هاتوووه نابینایان و ئه‌وانه‌ی قۆڵهكانیان له ده‌ست داوه نابێت به سه‌ر شاخدا سه‌ركه‌ون.
قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه بۆته مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی توندی هه‌ندێک له شاخه‌وانه پرۆفیشناڵه‌كان و كه‌م ئه‌ندامان.
ئێڤرست 8 هه‌زار و ٨٤٨ مه‌تر به‌رزیه‌كه‌یه‌تی و له ١٩٢٠ه‌وه تا ئێستا له‌و شاخه‌دا زیاتر له ٢٠٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment