له‌مه‌ودوا هه‌ندێک كه‌س ناتوانن به‌ سه‌ر ئێڤرستدا سه‌ر بكه‌ون

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- حكوومه‌تی نیپاڵ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ ڕووداوه‌کان، سه‌ركه‌وتن به ‌سه‌ر لووتكه‌ی ئێڤرست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ته‌نها سه‌ر بكه‌ون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی كیۆدۆ بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی وه‌رزی شاخه‌وانیدا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ وه‌رزی پاییزدا، حكوومه‌تی نیپال بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، سه‌ركه‌وتنی به‌ سه‌ر شاخی ئێڤرست و ته‌واوی شاخه‌ سه‌خته‌كانی‌تردا به‌ ته‌نیا قه‌ده‌غه‌ كردوووه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوێکی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئه‌و وڵاته‌دا هاتوووه‌ نابینایان و ئه‌وانه‌ی قۆڵه‌كانیان له ‌ده‌ست داوه‌ نابێت به‌ سه‌ر شاخدا سه‌ركه‌ون.

قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ بۆته‌ مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی توندی هه‌ندێک له‌ شاخه‌وانه‌ پرۆفیشناڵه‌كان و كه‌م ئه‌ندامان.

ئێڤرست 8 هه‌زار و ٨٤٨ مه‌تر به‌رزیه‌كه‌یه‌تی و له‌ ١٩٢٠ه‌وه‌ تا ئێستا له‌و شاخه‌دا زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س گیانیان له ‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10078

Your Comment

You are replying to: .
captcha