بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام شێخ محمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان و ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی پەرلەمان كۆ بووەوە و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پرۆژ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ ئاماده‌بووان روون كرده‌وه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو و رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌می راگه‌یاندووه فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئاماده نین ده‌نگ به یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بده‌ن ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی 37ی پڕۆژه یاساكه هه‌ڵنه‌گیرێت كه داوا ده‌كات چاره‌نووسی كه‌ركووک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دیاری بكرێت و به ده‌نگدان یه‌كلا بكرێته‌وه، كه دیاره كورد كه‌منیه‌یه له په‌رله‌مان و مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێت.
ناوبراو وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرسی شاره‌كه به‌پێی سیاقه ده‌ستورییه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه.
سەبارەت بە پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 دوای تاوتوێ كردنی سه‌رنج و تێبێنیه‌كان له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە پاراستنی به‌ركه‌وته‌ی خه‌ڵكی كوردستان له به‌شه بودجه‌ی عێراق و دابه‌ش كردنی به شێوه‌یێكی دادوه‌رانه و دوورخستنه‌وه‌ی له ململانێ سیاسییه‌كان، مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌دیهێنانی بنه‌ماكانی هاوڵاتی بوونه و به گرنگی ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا به‌غدا پابەندە داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات و كۆتایی به‌دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵک بێنێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، به‌گرنگی زانی به‌رپرسانی هه‌رێم ته‌واوی پابه‌ندبوونه فیدراڵییەکانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هیچ پاساوێک نه‌ده‌نه به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌و دۆخه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان بڕیاریان دا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بایكۆت بكه‌ن به‌هۆی سه‌رنج و تێبێنیه‌كانیان له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
سەرچاوە: سبەی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment