شکست هێنانی فتنەی 96 ڕادەگەیێنم

بەشی ئێران- سەرلەشکەر جەعفەری جەختی کردەوە کە دوژمنان بزانن هەڕەشە لە دژی ئێرانی ئیسلامی چیدی دەسکەوتی بۆیان نییە، ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم فتنەی 96 کۆتایی پێهاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە لێدوانێکی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی ناوەندیی ئێراندا ڕایگەیاند: دوژمنان دەزانن کە بە هیچ شێویێک ناتوانن لە بواری بەرگرییەوە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاش بەرگریی پیرۆز هەموو هەوڵەکانی خۆیان بۆ بە کرداری کردنی هەڕەشەی فەرهەنگی، ئابووری و ئەمنیەتی دژی ئێران خستۆتە گەڕ.

ناوبراو وتیشی: ئەو کاتەی کە میللەتێک لە ناوچەیێکی پڕ لە قەیراندا سەرکەوتووە و ئەو کاتەی کە ئاغاوەتیی ئەمریکا قبووڵ ناکات و لە کن زوڵم لێکراواندا دەوستێتەوە، ئەم هەڕەشانە دەبن و بۆ داهاتووش هەر دەبێت.

جەعفەری وەبیری هێنایەوە: میرایەتی و خۆڕاگری و هۆشیاریی خەڵک بەردەوام سەرکەوتنی بۆ ئێران و ئێرانی هێناوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10057

Your Comment

You are replying to: .
captcha